وەزارەتی بازرگانیی عێراق: دەبێت تەبەقێک هێلکە بە شەش هەزار دینار بە هاوڵاتییان بفرۆشرێت

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دەبێت تەبەقێک هێلکە بە شەش هەزار دینار بە هاوڵاتییان بفرۆشرێت و نرخ زیاد نەکرێت.

ئەسیر غەریری، وەزیری بازرگانیی عێراق لە چوارچێوەی ڕێگریکردن لە گرانبوونی نرخی هێلکە، کۆمەڵێک ڕێنمایی دەرکرد و تیایدا هاتووە، دەبێت تەبەقێک هێلکە بە شەش هەزار دینار بفرۆشرێت بە هاوڵاتییان، ئەمەش بەو مەبەستەی کە ڕێگری بکرێت لە زیاتر گرانبوونی نرخی هێلکە.

هەر بەگوێرەی بڕیارەکە، لەپێناو دروستکردنی هاوسەنگی لەنێوان پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ و جێگیرکردنی نرخ لە بازاڕدا، ڕێژەی %20 وەک پێناسی گومرگیی لەسەر هاوردەکردنی هێلکە جێگیردەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێک: ئەو پارەیەی بەهۆی ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوە لای حکومەتە نزیکەی سێ تریلیۆن دینارە

عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران نایاساییە و…
Total
0
Share