قائیمقامیەتی چەمچەماڵ: داواکارین سەرجەم تۆمەتبارانی ئەنفال دادگایی بکرێن

قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، بەبۆنەی دادگاییکردنی عـ.ـەجاج، تۆمەتباری کەیسی ئـ.ـەنفال و جەلادەکەی نوگرە سەلمان ڕایگەیاند، گەرمترین پیرۆزبایی لە کەسوکاری سەربەرزی ئەنـ.ـفالکراوان دەکەین.

لە قائیمقامیەتی چەمچەماڵ بەیاننامەیەکدا، سوپاسی شاناز ئیبراهیم ئەحمەدی کرد بۆ هاوکاریی و پاڵپشتییەکانی لە گەیاندنی تۆمەتباری ناوبراو بە دادگا و ئەنجامدانی ڕێکارە یاساییەکان لە دژی، هەروەها سوپاسی ئەو کەسانەشی کرد کە لە دۆزینەوەی عـ.ـەجاجدا هاوکاربوون.

هەروەها جەختیکردەوە، “داواکارین لە هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق، هاوشێوەی عـ.ـەجاج سەرجەم تۆمەتبارانی کەیسی ئـ.ـەنفال، بە بـ.ـەعسی و جـ.ـاش و مستەشارەکانەوە بە سزایی یاسایی خۆیان بگەن و قەرەبووی مادی و مەعنەوی کەسوکاری ئەنفالکراوان بکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: وێستگەیەكی گەورەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر دادەمەزرێت

کارەبای سلێمانی، رایگەیاند، “وێستگەیەكی گەورەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر دادەمەزرێت”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
زیاتر ببینە

مەرسوومی سەرۆكایەتیی هەرێم تایبەت بە دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردن گەیشتە كۆمسیۆن

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان مەرسوومی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانی تایبەت بە دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پێگەیشت. جومانە غەلای، وتەبێژی…
Total
0
Share