بریکاری وەزارەتی تەندروستی: نووسراوەکانی وەزارەت تەنانەت ناگەنە دەستی منیش

بریکاری وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، نووسراوەکانی وەزارەتی تەندروستی نهێنین و بەدەست منیش ناگەن.

د. ڕەهێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی کەمبوونەوەی کارمەند و پەرستار لە نەخۆشخانەکان و دانەمەزراندنی دەرچووی نوێ، بڕیاری سیستمی خۆبەخشی دراوە، کە بڕیارێکی هەڵە و ناچارییە، بەڵام بە نادادی و بە نووسراوی نهێنی دەرچووی زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک دادەمەزرێنن.

وتیشی، ئاگادار نیم لە ژێر ناوی کۆن یان بچووکیی نەخۆشخانەکان، یان دروستکردنی باڵەخانەیەکی نوێ، نەخۆشخانە حکومییەکان دەدرێن بە کەرتی تایبەت و وەبەرهێن؛ سەبارەت بە وردەکارییەکان، ئەوە بە بڕیارێکی تایبەت و نهێنی دەکرێن، نەک من، بەشێکی زۆری وەزارەت گەر بڵێین ئاگامان لێی بووە، خوا دەمانگرێت”.

د. ڕەهێڵ فەرەیدون باسی لەوەشکرد، کێشەی کەمیی دەرمان و چارەسەری پزیشکی لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان چارەسەرکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share