بێگەرد تاڵەبانی: داوامان لە حکومەت کردووە پارێزگاری لە زەوییە کشتوکاڵییەکان بکات

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەئاوییەکانی هەرێم، رایگەیاند، “داوامان لە حکومەت کردووە پارێزگاری لە زەوییە کشتوکاڵییەکان بکات”.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەئاوییەکانی هەرێم رایگەیاند، “یاسا دەسەڵاتی بە حکومەت داوە بۆ فراوانکردنی شار و دروستکردنی یەکەی نیشتەجێکردن سوود لە زەوی کشتوکاڵی وەربگرێت، بەڵام دیاردەی زیادەڕەویکردن لە سەر زەوییە کشتوکاڵییەکان لە رابردوودا بە رێژەیەکی زۆر هەبووە”.

دەشڵێت، “لەم کابینەیەدا کارمان لەسەر پاراستنی زەوییە کشتوکاڵییەکان کردووە و بۆ ئەو مەبەستە نووسراومان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی شارەوانی کردووە، داوامانکردووە بۆ فراوانکردنی سنووری شارەکان سوود لە زەوی بەردەڵان ببیندرێت بۆ ئەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکان وەک خۆیان بمێننەوە و لەناونەچن”.

بێگەرد تاڵەبانی، باس لەوەشدەکات، “نابێت کڕین و فرۆشتن بە زەویی کشتوکاڵییەوە بکرێت، بەڵام لە هەرێم پێشێلی یاسا کراوە و ئەو کارە ئەنجامدراوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی: هەموو ئامادەکارییەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندن لەوپەڕی باشیدایە

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندن رایدەگەیەنێت، لەوپەڕی باشیدایە و هیچ خوێندنگەیەک نییە…
Total
0
Share