بەڕێبوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، لەلایەن نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە ئۆتومبێلێکی کۆمپانیای بەکرێدانی ئۆتۆمبلێیان دەستی بەسەرداگرتووە کەسێک بەکرێی گرتبوو دواتر فرۆشتبووی.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکرد، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک لە بنکەی پۆلیسی بەختیاری لە سلێمانی سکاڵای تۆمارکرد کە ئۆتومبێلێکی داوە بە کەسێک بەکرێ دوای کۆتایهاتنی وادەکەی دواتر فرۆشتوویەتی و بۆی نەگەڕاندۆتەوە، دادوەر بڕیاری دەستبەسەراگرتنی بۆ دەرکرد و لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی هێزەکانی پۆلیس دەستیپێکرد.
ئاماژەی بەوەشدا، پاش کۆکردنەوەی زانیاریی پێویست، لەلایەن نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە توانرا دەست بەسەر ئۆتومبێلەکەدا بگیرێت و بگەڕێندرێتەوە بۆ بنکەی پۆلیسی بەختیاری کە بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی هەبوو بەپێی ماددەی 453 لەیاسای سزادانی عێراقی.