بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەید عەمار حەکیم لە بەغداد کۆبوونەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەید عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە لە بەغداد کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوو، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق لە وادەی دەستووری خۆی کرایەوە، بەشێوەیەک ببێتە مایەی سەقامگیریی زیاتر لە وڵاتدا بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share