عەباس خدر: بەتەمەنترین حاجیی ئەمساڵی کوردستان 99 ساڵە

عەباس خدر، بەڕێوەبەری نووسینگەی حەج و عومرەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، ئەمساڵ بەتەمەنترین حاجیی هەرێمی کوردستان خاتوونێکی دانیشتووی دهۆکە بەناوی غەزال عەبدوڵا کە لە دایکبووی 1-7-1927ـە و تەمەنی 99 ساڵە.

هاوکات ئاشکراشیکرد، ئاکام سەنگەر، دانیشتووی شاری هەولێر گەنجترین حاجیی هەرێمی کوردستانە کە لە دایکبووی ساڵی 2006ـە و تەمەنی 19 ساڵە.

لە شاری سلێمانی فاتمە عەزیز ئەحمەد کە لەدایکبووی 1ـی تەمموزی 1935ـە، بەتەمەنترین هاوڵاتییە کە فەریزەی حەج لە سعودیە بەجێدەهێنێت، گەنجترینیش خاتوونێکی تەمەن 19 ساڵە و ناوی سیما جەزایە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share