بافڵ جەلال تاڵەبانی: پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی دەزگای ئاسایشی هەرێم و بنەماڵە سەربەرزەکەی عەقید سمکۆ دەکەم

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی دەزگای ئاسایشی هەرێم و بنەماڵە سەربەرزەکەی عەقید سمکۆ دەکەم.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند، بەداخ و خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی عەقید سمکۆ محەمەد ناسراو بە (حاجی سمکۆ) ئەفسەر لە دەزگای ئاسایشی هەرێم-مان پێگەیشت.

دەشڵێت، “بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی دەزگای ئاسایشی هەرێم و کەسوکار و بنەماڵە سەربەرزەکەیان دەکەین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە خوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات، سەبووری و دڵنەوایی بەهەموولایەک ببەخشێت”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share