حکومەتی عێراق 12 ملیار دیناری بۆ جوتیاران خەرجکرد

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق بڕی 12 ملیار دیناری شایستەی جوتیارانی هەرێمی کوردستانی خەرجکرد.

ڕۆژی یەکشەممە، 3ـی ئایاری 2026، سەروەر کەمال، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق بڕیاریداوە زیاتر لە 100 ملیار دینار بۆ شایستەی دارایی گەنمی جوتیاران لە سەرانسەری عێراق خەرجبکات. لەو بڕە پارەیەش 12 ملیار و 607 ملیۆن دینار پشکی جوتیارانی هەرێمی کوردستانە.

ئاماژەی بەوەشدا، لەو بڕە پارەیەش، پشکی پارێزگای هەولێر 4 ملیار و 5 ملیۆن دینار، پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، 4 ملیار و 930 ملیۆن دینار و
پارێزگای دهۆک 3 ملیار و 672 ملیۆن دینارە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆڕێكی گواستنەوەی كۆچبەرانی كورد دەستگیركرا
پاسپۆرتی دیپلۆماسی و فڕۆكەی تایبەتیان بەكارهێناوە

دەسەڵاتدارانی ئەوروپا تۆڕێكی قاچاخچیی ئەوروپییان ئاشكراكردووە كە كۆچبەرانی نایاسایی كوردیان بۆ وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا گواستووەتەوە بە بەكارهێنانی پاسپۆرتی…
Total
0
Share