كەعبی بۆ حكومەت: نووسینگەیەك لە شنگال بكرێتەوە بۆ ڕزگاركردنی ئێزیدییە ڕفێندراوەكان

حەسەن كەعبی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، داوا لە حكومەت دەكات نووسینگەیەك بكرێتەوە بۆ ڕزگاركردنی ئێزیدییە ڕفێندراوەكانی لای داعش.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی شوبات، حەسەن كەعبی سەرپەرشتی ڕێوڕەسمێكی كردووە بۆ ڕێزلێنان لە كچە ئێزیدییە ڕزگاربووەكانی دەستی داعش.

لە بۆنەكەدا جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكردووە، “ڕێككەوتنێك لە پەرلەمان هەیە بۆ ئەوەی دوو یاسای تایبەت بە ئێزیدییەكان دەربكرێن، یەكەمیان یاسای گۆڕەبەكۆمەڵەكان و دووەمیشیان یاسای ئەو كچ و ژنە ئێزیدییانەی لە دەستی داعش ڕزگاركراون.”

كەعبی ڕایگەیاندووە، “هەڵوەستەكردن لەسەر كارەساتی ئێزیدییەكان، وەبیرهێنانەوەی هەموو ئەو ئازارانەیە كە توشی عێراقییەكان بوون بە گشت پێكهاتە و تایەفە و نەتەوەكانیانەوە.”

جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، داوایكردووە گۆڕەبەكۆمەڵەكانی قوربانییانی ئێزیدی هەڵبدرێنەوە و داواشی لە حكومەت كردووە نووسینگەیەك لە شنگال بكاتەوە بۆ ڕزگاركردنی ئەو ئێزیدییانەی لەلایەن داعشەوە ڕفێندراون.

بابەتی پێشتر

نەتەوەیەكگرتووەكان بانگەوازێك لەبارەی زۆنگاوەكانی عێراقەوە بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەكی نوێ: چاكبووانی كۆرۆنا لانیكەم بۆ شەش مانگ پارێزراو دەبن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share