شارەزایەکی کەشناسی، ڕایگەیاند، ئەمشەو تاوەکو سبەینێ لە زۆرینەی ناوچەکان باران دەبارێت.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، مەودای کاتژمێر 12ی ئەمشەو بۆ کاتژمێر 6ی سبەینێ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت.
وتیشی، بە گشتی بارانبارینەکە لاواز دەبێت، لە ناوچەی جیاجیاش ئەگەر هەیە تاوەبارانی بەخووڕی کورتخایەن ببارێت.