چەند گەرمە هەواڵێکی وەرزشیی

ئەمڕۆ هەینی چەند هەواڵێکی خێرا و چاوەڕواننەکراو بڵاوکرانەوە و گرنگترینیشیان پەیوەستە بە داهاتوو ڕیاڵ مەدریدەوە.

  • ڕیاڵ مەدرید پێش جامی جیهانی ڕاهێنەری نوێ دیاریی دەکات.
  • تۆنی کروز دەگەڕێتەوە ڕیاڵ مەدرید و بەم نزیکانەش پێگە و بۆندەکەی ڕادەگەیەندرێت.
  • جیانیی ئینفانتینۆ-ی سەرۆکی فیفا ڕایگەیاند، بە دڵنیاییەوە هەڵبژاردەی ئێران بەشداریی مۆندیالی 2026 دەکات.
  • یانەی مانچێستەر یونایتد دەستی بە نوێکردنەوەی گرێبەستی کۆبی ماینۆو یاریزانی یانەکەی کردووەتەوە و گرێبەستەکەشی ٪650 بەرزبووەتەوە و لە مووچەی هەفتانەی 20 هەزار پاوەندەوە بۆ 150 هەزار پاوەند گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە.
  • ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی دڵی بەرگری و ژمارە 6ـێکی ئاست بەرز بکات.
  • یەکێتیی تۆپی پێ بیر لە سزادانی دیکڵان ڕایس، یاریزانی ئارسناڵ دەکاتەوە پاش ئەو لێدوانانەی لە یاری ڕابردووی یانەکەی لەسەر دادوەری یارییەکە لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا خستییەڕوو.
بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share