دۆناڵد ترەمپ ڕایدەگەیەنێت، گەمارۆی ئابوری بۆ سەر ئێران کاریگەریی زیاترە لە بۆمبارانکردن.
دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی ڕاگەیاند، تاوەکو سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی لەگەڵ ئێـ.ـران ڕێککەوتن ئەنجامنەدەین، گەمارۆ دەریاییەکان لانابەین.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێـ.ـرانییەکان دەیانەوێت گەمارۆ و سزاکانی سەریان لابەرم، بەڵام من ئەوە ناکەم، نامەوێت ئەوان ببنە خاوەنی چـ.ـەکی ئەتۆمی.
وتیشی، من پێموایە گەمارۆی ئابوری، کاریگەریی زیاترە لە هێرشی سەربازی و بۆمبارانکردن.