وەزارەتی کارەبا: مانگی ڕابردوو بڕی 3 ملیار و 200 ملیۆن دینار بۆ هاوڵاتییان گەڕێندراوەتەوە

وەزارەتی کارەبا ڕایدەگەیەنێت، مانگی سێ بڕی 3.2 ملیار دیناری داشکاندن لە پارەی کارەبا بۆ هاوڵاتییان گەڕێندراوەتەوە.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕی داشکاندنی 3.2 ملیار دینار گەڕێندراوەتەوە بۆ هاوبەشانی ماڵان لەسەر پسووڵەکانی کارەبا بۆ مانگی سێ لە چوارچێوەی داشکاندن بە بڕی 20٪ لەکاتی پارەدان لە ڕێگەی ئی-پسووڵە.

ڕاشیگەیاند، ئەو پارەیە بڕی ماوەی 20٪ـی داشکاندنی پێشکەشکراو بە هاوبەشی ماڵان دەکرا، لەکاتی پارەدان لەڕێگەی سەکۆی ئی-پسووڵە لە مانگی دوو؛ هاوبەشانی ماڵان کە بڕی داشکاندنەکەیان زیاترە لە پسووڵەی مانگی سێ، بڕی ئەو داشکاندنەی بۆیان ماوە دەخرێتە سەر قەرزی پێش پڕۆژەی ڕووناکی.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەم وردەکارییانەش خراوەتەڕوو:

– ژمارەی هاوبەشانی سوودمەند لە پاڵپشتیی 20%: 133 هەزار.

– تێکڕای بڕی پارەی گەڕێندراوە بۆ هاوبەشانی ماڵان: 24 هەزار دینار .

– ژمارەی ئەو هاوبەشانەی پسووڵەکانیان یەکسانە بە 0 بەهۆی سوودمەندبوون لە پاڵپشتیی 20%: 20 هەزار و 600.

– تاوەکو ئەمڕۆ، نزیکەی 5.5 ملیۆن هاوڵاتی کە زیاترە لە 85%ـی هاوڵاتییانی کوردستان، کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە لە ڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکی.

– بەپێی نرخە نوێیەکان، 80%ـی هاوڵاتییان، بەتایبەتی کەمدەرامەتان، پارەیەکی کەمتر دەدەن بە بەراورد بەو پارەیەی پێشتر دەیاندا بۆ کارەبای مۆلیدە و کارەبای نیشتمانی.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share