نووسراوی خەرجکردنی مووچە گەیشتە بەردەستی تەیف سامی

نیوەڕۆی ئەمڕۆ، وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆتاییهات و نووسراوی خەرجکردنی پارە، گەیشتە نووسینگەی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەغداد دەڵێت، وەزارەتی نەوت نووسراوی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق کردووە کە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەبێ کێشە بەردەوامە؛ بەمەش کۆتایی بە رێکارە هونەرییەکان هاتووە و چاوەڕواندەکرێت، بەم نزیکانە مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرجبکرێت.

هاوکات بە وتەی شیروان میرزا، ئەندامی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە قسەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا کردووە، ئەگەر هەناردەی نەوت بەردەوامبێت و مانگانە هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتی رادەستی بەغداد بکات، ناردنی مووچە هیچ کێشەیەکی نابێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکان، لەبارەی زمانی کوردی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای دەرچوونی…
Total
0
Share