نرخی زێڕ دابەزی

ئەمڕۆ سێشەممە، 28ی نیسانی 2026، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمبوونەوەیەکی نوێی تۆمارکرد.

لە مامەڵە دەستبەجێکاندا (Spot Gold)، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە ڕێژەی نزیکەی 1% دابەزی و گەیشتە 4637.44 دۆلار.

ئەم دابەزینە لە کاتێکدایە کە بازاڕە داراییەکان بە وردی چاودێریی پەرەسەندنە سیاسی و ئابورییەکانی ناوچەکە و جیهان دەکەن، کە کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر بەهای کانزا زەردەکە و دراوە جیهانییەکان هەیە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share