سودانی و زەیدی کۆبوونەوە

محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو، کۆبوونەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی گشتیی وڵات و ناوچەکە کراوە و جەخت لەسەر پتەوکردنی یەکڕیزیی نێوان هەموو لایەنەکان کراوەتەوە بە گیانی بەرپرسیارێتی و هاوبەشی بۆ پێکهێنانی حکومەتێک، کە نوێنەرایەتیی هەموو عێراقییەکان بکات.

سودانی پاڵپشتیی خۆی بۆ زەیدی لە ئەرکەکەی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند، قۆناغی ئێستا پێویستی بە هەوڵی دووهێندە هەیە لەلایەن هەموو لایەنەکانەوە، بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان و کارکردن لەپێناو بە بەرژەوەندیی گشتی و دامەزراندنی سەقامگیری لە سەرتاسەری عێراقدا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share