بڕیارێک بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دەرچوو

یەكێك لە بارهەڵگرەكان

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، نابێت ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری ژمارە کاتی لە چوار تۆن زیاتر باربکات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆ و بە مەبەستی ڕێگریکردن لە کارەساتی نەخوازراو، ئاگاداری شۆفێرانی بارهەڵگر و بیناسازی دەکەینەوە کە لە 28ی نیسانی 2026 بەدواوە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و بیناسازی لە تۆن زیاتر قەدەغەیە بە (ژمارەی کاتی) کاری گواستنەوەی بار بکات تا ئەو کاتەی ژمارە کاتییەکەی تۆماردەکرێت و (ژمارە و تابلۆ)ی تایبەت بەخۆی وەردەگرێت.

دەشڵێت، ئەو بارهەڵگرانەش کە تۆمارکراون دەبێت بە دروستی و لە کاتی خۆی پشکنینی ساڵانە بۆ دڵنیابوون لە مەرجەکانی سەلامەتی ئەنجامبدەن، بە پێچەوانەوە دەست بەسەر بارهەڵگرەکەدا دەگیرێت و سزای دارایی قورس دەسەپێندرێت.
ئاماژە بەوەشدەکات، بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و مەفرەزەکانیان ڕادەسپێرین کە کاری پێویست لەمبارەیەوە ئەنجامبدەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share