ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بە بڕیاری سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، سەرجەم ئەو کەسانەی لە ڕووداوە هاتوچۆکەی ئەم دواییەی پارێزگای کەرکوک زیانیان بەرکەوتووە، قەرەبوو دەکرێنەوە.
ڕاوێژکارەکەی سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوە کرد، حکومەت بەدواداچوونی ورد بۆ بارودۆخی بریندارەکان و خێزانی قوربانییان دەکات و تیمە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە بۆ خەمڵاندنی زیانەکان و خێراکردنی ڕێکارەکانی قەرەبووکردنەوە، وەک هاوکارییەک بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانیان.
ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی ڕابردوو ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە گەڕەکی دەروازەی کەرکوک ڕوویدا کە تیایدا حەوت کەس گیانیان لەدەستدا و 21 کەسی دیکە برینداربوون.