ئاڤێستا شێخ محەمەد ڕایدەگەیەنێت،ەسەر ڕێبازەکەی سەرۆک مام جەلال بەردەوامدەبین و لە کەرکوک هیچ جیاوازییەک لەنێوان پێکهاتە و نەتەوە جیاوازەکان ناکەین.
ئاڤێستا شێخ محەمەد، قائیمقامی نوێی شاری کەرکوک پاش دەستبەکاربوونی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی، ڕایگەیاند، سوپاسی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەین کە بڕیارێکی بوێرانەیدا، بە کردار سەلماندی کەرکوک شاری برایەتییە.
وتیشی، دڵنیاتان دەکەینەوە لەسەر ڕێبازەکەی سەرۆک مام جەلال بەردەوامدەبین و هیچ جیاوازییەک لەنێوان نەتەوەکان ناکەین و هەوڵدەدەین لەگەڵ ئیدارەی نوێی کەرکوک، باشترین خزمەت پێشکەشی شارەکە بکەین.