لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، لەمڕۆوە ڕێگە بە هاتوچۆی ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا نادرێت هاتوچۆ بکەن.
لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەڵەبجە لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند، لەمڕۆوە (دووشەممە، 27ـی نیسانی 2026) ، هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا بەهیچ شێوەیەک لەناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکان ڕێگەیان پێنادرێت هاتوچۆبکەن یان ئۆتۆمبێلەکانیان ڕابگرن، بەتایبەتی لەناوەندی بازاڕدا.
هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد، داواکارین هەمووان پابەندی ئەو بڕیارە بن، چونکە بەپێچەوانەوە دەست بەسەر تەواوی ئەو ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلی سەرپێچیکارانەدا دەگیرێت و خاوەنەکانیان ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی توند دەبنەوە.