بافڵ جەلال تاڵەبانی: ڕووداوەکەی ئەم ئێوارەیەی کەرکوک هەموومانی بە قووڵی نیگەران کرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەکی لەبارەی ڕووداوە سەختەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی کەرکوک بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامەکەی:

ڕووداوەکەی ئەم ئێوارەیەی کەرکوک هەموومانی بە قووڵی نیگەران کرد، دڵمان لای کەسوکاری قوربانییان و ئازیزانمانە لە کەرکوکی خۆشەویست.

هەڤاڵانمان لە کەرکوک ڕاسپاردووە، لە خزمەتی کەسوکاری قوربانییاندا بن و ئەوەی پێویستیان بێت، بۆیان بکەن و هاوکاریان بن.

پرسە و هاوخەمیی خۆمانیان پێ ڕادەگەیەنم و هاوبەشی خەمیانین، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.

لە خوای گەورە داواکارین، گیانی کۆچکردووەکان بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەکمان ببەخشێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى بۆ فه‌رمانده‌كانى پێشمه‌رگه‌: سڵ له‌ تیرۆرستان نەکەنەوە، ئارامی و ژیانی خەڵک بپارێزن

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى لەگەڵ ژمارەیەک لە فەرماندەکانی ھێزی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکان بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی ئەمنی ناوچە کێشە…
Total
0
Share