بەڕێوەبەری نووسینگەی حەج و عومرەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق کۆمەڵێک نووسینگەی دیاریکردووە تا حاجییان مامەڵەی ئاڵوگۆڕی دۆلاری بە نرخی ڕەسمی تێدا ئەنجامبدەن.
عەباس خدر، بەڕێوەبەری نووسینگەی حەج و عومرەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، حکومەتی عێراق بڕیاریداوە کە هەر حاجییەکی هەرێمی کوردستان دەتوانێت بڕی دوو هەزار دۆلار بە نرخی ڕەسمی، واتە هەر 100 دۆلارێک بەرامبەر 132 هەزار دینار، وەربگرێت.
وتیشی، حکومەتی عێراق کۆمەڵێک نووسینگەی دیاریکردووە تاوەکو حاجییان بتوانن مامەڵەی ئاڵوگۆڕەکانیانی تێدا ئەنجامبدەن، بۆ ئەنجامدانی ئەوەش، دەبێت ئەو کەسە بەڵگەنامەی ڕەسمی پێبێت کە ناوی لە لیستی حاجییانی ئەمساڵدا هەیە.
ئەوەشی خستەڕوو، بەشی زۆری حاجییان ئەو ئاڵوگۆڕەیان ئەنجامداوە و تەنیا کەمینەیەک ماون.