گومانلێکراوی ڕووداوی تەقەکردنەکەی شەوی ڕابردوو کێیە؟

تۆمەتباری ڕووداوەکەی ئەمریکا ئەمریکا گەنجێکی تەمەن 31 ساڵە، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان هیچ پێشینەیەکی تاوانی نەبووە.

کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، گومان دەکرێت، کۆڵ تۆماس ئاڵنی تەمەن 31 ساڵ، کە پیشەی مامۆستایە و لەدایکبووی ویلایەتی کالیفۆڕنیایە ، ئەو کەسەبێت کە شەوی ڕابردوو پۆلیس ڕێگری لێکرد بچێتە هۆتێلی هیڵتن لە شاری واشنتن و تـ.ـەقەی کرد، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو کەسە هیچ پێشینەیەکی تاوانی نییە.

چەند کاتژمێرێک پاش ڕووداوەکە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، گومانلێکراو کەسێکی بەکرێگیراو بووە و ویستوویەتی هێرش بکاتەسەر دەستووری ئەمریکا، گومانلێکراو خەڵکی ویلایەتی کالیفۆرنیایە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ڕووداوەکەدا ئەفسەرێکی دەزگای نهێنی بریندارە و لە مەودایەکی زۆر نزیکەوە تـ.ـەقەی لێکراوە، بەڵام ئەو چاکەتە گولەنەبڕەی کە لەبەریدابووە، ژیانی ڕزگارکردووە و ئێستا تەندروستی جێگیرە.

کەناڵی CBSی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا ئەوەی خستەڕوو، تـ.ـەقەکەرەکە دانی بەوەداناوە کە هەوڵیداوە بەرپرسانی ئیدارەکەی ترەمپ بە ئامانجبگرێت.

داواکاری گشتیی ئەمریکاش ئاشکرایکرد، سبەینێ دووشەممە، گومانلێکراو دەبرێتە بەردەم دادگا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share