هیومان ڕایتس وۆچ: تورکیا دەیان هاوڵاتی لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕفاندووە

ڕێکخراوی هومان ڕایتس وۆچ، ڕایگەیاند کە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا (ڕۆژئاوای کوردستان) و ناوچەی سەرێکانی، سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سوریای سەربە تورکیا 63 هاوڵاتیی سڤیلیان ڕفاندووە، ئاماژەی بەوەشکردوە کە ژمارە تۆمارنەکراوەکان زۆر لەوە زیاترن.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی شوبات ڕێکخراوی هیومان رایتس وۆچ بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاند، “تورکیا دوای ڕفاندنی ئەو هاوڵاتییە سورییانە کە کورد و عەرەبیشیان تێدایە هەڵدەستێت بە دادگایی کردنیان بە تۆمەتی مەترسیدار و سزادانیان کە هەندێک لە سزاکان تا زیندانیکردنی هەتا هەتایی دەڕوات”.

مایکڵ بیج، جێگری بەڕێوبەری ڕێکخراوەکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و باکوری ئەفریقا ڕایگەیاند، “تورکیا داگیرکاری کردووە و لەو ناوچانەی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا داگیرکەرە و ڕێزی مافەکانی مرۆڤ ناگرێت و پیشێلکاری مافی هاوڵاتییان دەکات، هەروەها هاوڵاتیانی سوری لە ناوچە و شوێنەکانی خۆیان دەگوێزێتەوە بۆ شوێنی دیکە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سوریا کە سەر بە تورکیان، لە ساڵی 2019دا هاوڵاتیی سەرێکانییان دەستگیرکردووە کە زۆرینەیان کوردن.

هەروەها نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایکرد کە تورکیا لە سوریا تاوانی جەنگی بەرامبەر هاوڵاتییانی سوریا ئەنجامداوە.

ڕێکخراوەکە دەڵێت، 4700 لاپەڕە لە بەڵگەنامەی پێویستمان لەبەردەستدایە کە تاوانەکانی تورکیا بەرامبەر هاوڵاتیانی سوریا پشتڕاستدەکاتەوە و لەناویشیاندا ڕفاندنی 63 هاوڵاتیی سوری.

لەکاتێکدا ئەو بەڵگانەی ڕێکخراوەکانی دیکەی مافی مرۆڤ کۆیانکردووەتەوە دەریدەخەن ژمارەی هاوڵاتییە ڕفێنراوەکان 200 کەسن.

بابەتی پێشتر

بەڕێوبەری نوێی ئاسایشی سلێمانی: دەرگامان لەبەردەم زانیاری و ڕەخنەدا كراوە دەبێت

بابەتی دواتر

سۆمۆ لەبارەی ڕادەستكردنی نەوتی هەرێم ڕونكردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێم، تۆمەتباری رووداوی کوشتنی هاوڵاتییەکەی گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی دەستگیرکرد

دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی توانیان، لەماوەی کەمتر لە 5 کاتژمێر، پاش بەدواداچوونی ورد تۆمەتباری…
Total
0
Share