بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد چاویکەوت بە سەرۆکی هاوپەیمانیی نەهجی نیشتمانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد چاویکەوت بە دکتۆر عەبدولحسێن موسەوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەهجی نیشتمانی.

لە دیدارێکدا، د.خالید شوانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سیاسی لە بەغداد ئامادەبوو، پێویستیی بەردەوامی هاریکاری و هەماهەنگی هەمەلایەنەی نێوان لایەنەکان دووپاتی لەسەرکرایەوە لەپێناو پاراستنی سەقامگیریی وڵات.

هەر لە دیدارەکەدا، جەخت لە تەواوکردنی رێکارەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق لە وادەی دەستووری کرایەوە بە شێوەیەک حکومەتێک بنیادبنرێت کە حکومەتی هاوڵاتی و خزمەتکردن بێت و ببێتە مایەی ئاوەدانی زیاتر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڤاڵ ئەبوبەكر: بژێویی هاوڵاتیان و ئابوریی هەرێم له‌به‌رده‌م كاره‌ساتی زۆر گه‌وره‌دان‌

پارێزگاری سلێمانی داوادەكات لایه‌نه‌كان و حكومەتەكانی ناوەند و هەرێم به‌زوترین كات وه‌ڵامی داواكارییەكانی خەڵك و خۆپیشاندەران بدەنەوە و…
Total
0
Share