سەرچاوەیەک لە بەغداد: ئەگەر داهاتی ناوخۆ ڕادەستبکرێت هەفتەی داهاتوو مووچە خەرجدەکرێت

سەرچاوەیەک لە بەغداد ڕایگەیاند، وردبینی لە لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە (داهات و خەرجی)ـی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی دارایی عێراق دەستیپێکردووە و چاوەڕواندەکرێت تاوەکو سەرەتای هەفتەی داهاتوو تەواوبکرێن.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، سەبارەت بە داهاتی ناوخۆ، چاوەڕواندەکرێت ئەم مانگەش هاوشێوەی مانگی ڕابردوو، هەرێمی کوردستان نەتوانێت 120 ملیارەکە دابینبکات، هەروەها وتیشی، حکومەتی فیدراڵیش تێگەیشتنی بۆ دۆخەکە هەیە، بەڵام بڕیارەکە لەدەستی سەرۆکوەزیرانی عێراقە.

سەبارەت بە وادەی خەرجکردنی مووچە، ئەو سەرچاوەیەی بەغداد ڕایگەیاند، “ئەگەر سەرەتای هەفتەی داهاتوو داهاتی نانەوتی ڕەوانەکرا، کۆتایی هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرجدەکرێت، ئەگەر نا دەکەوێتە سەرەتای مانگی داهاتوو.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە ڤیدیۆ.. دەزگای دژەتیرۆر دەستگیركردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دەزگای دژەتیرۆر لە ئۆپەراسیۆنێكدا دوو كەسیان دەستگیركرد كە بازرگانییان بە ماددەی هۆشبەرەوە كردووە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دەزگای…
زیاتر ببینە

رێكخراوی پاڵپشتی كفری: سەردانی بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانیمان كرد و بڕیاری خێرا بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكان دران

ڕێكخراوی پاڵپشتی كفری ئاشكرایدەكەن كە سەردانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی…
Total
0
Share