بارزان شێروانی: شێروان شێروانی ڕێگەی پێنادرێت وەک گیراوانی دیکە سەردانی ماڵەوە بکات

براکەی ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی ڕایدەگەیەنێت، کەیسی براکەی بەسیاسیکراوە و ڕێگەی پێنادرێت یەکجاریش وەک گیراوانی دیکە سەردانی ماڵەوە بکات.

بارزان شێروانی، برای ڕۆژنامەنووسی زیندانیکراو، شێروان شێروانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، داواکارییەکانی براکەی لە زیندان پشتگوێ دەخرێت، هەر بۆیە لە ئەمڕۆوە دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە.

ڕاشیگەیاند، لەم ڕۆژەدا کە ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردییە، دەبێت ڕێز لە داواکارییەکانی ڕۆژنامەنووسان بگیرێت و هیچ نەبێت براکەم بتوانێت وەک گیراوەکانی دیکە، چەند مانگێک جارێک سەردانی ماڵەوە بکات؛ بەڵام مافەکانی زەوت کراوە و وەک زیندانییانی دیکە ئەژمار ناکرێت.

وتیشی، لەناو زینداندا هیچ مافێکی یاسایی بە شێروان شێروانی نەدراوە و مامەڵەیەکی سیاسیی لەگەڵدا دەکرێت.

ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵە، ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی لە زینداندایە، سەرەڕای ئەوەی نیوەی سزاکەی کەمکرایەوە، بەڵام لە 20ـی 7ـی 2023ـدا، بە ماددەی 298 و 295 لە یاسای سزادانی عێراقی، بە چوار ساڵ بەندکردن سزادرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێبوار تەها بۆ هاوڵاتییانی کەرکوک: داواتان لێدەکەم پارێزگاری بکەن لە پاکوخاوێنیی شارەکەمان

پارێزگاری کەرکوک داوا لە هاوڵاتییانی پارێزگاکە دەکات، “به‌وپه‌ڕی خۆشه‌ويستی و دڵسۆزييه‌وه‌،‌ پارێزگاری بکەن له‌ پاكوخاوێنیی شاره‌ ئازيزه‌كه‌مان، كه‌ركوک…
Total
0
Share