شاهۆ عوسمان: ڕۆژنامەنووسانی سلێمانی ڕۆڵیان لە گەیاندنی ئازارەکانی گەلەکەمان هەبووە

جێگری پارێزگاری سلێمانی، ڕایگەیاند، سوپاسی ڕۆژنامەنووسانی سلێمانی دەکەم.

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی، ڕایگەیاند، لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی و (128) ساڵەی دەرچوونی یەکەمین ڕۆژنامەی کوردی لە قاهیرەی پایتەختی میسر لەسەردەستی میقداد مەتحەت بەدرخان پیرۆزبایی لە تەواوی ڕۆژنامەنووسان، ڕاگەیاندنکاران و میدیاکارانی کورد و بەتایبەت سلێمانی  دەکەم، ئومێد دەکەم لەم ساڵیادەدا  ڕۆژنامەنووسان و ڕاگەیاندنکاران مافەکانیان بێتەدی.

ئەوەش دەڵێت، سوپاسی ڕۆژنامەنووسانی سلێمانی دەکەم کە ڕۆڵیان هەبووە لە گەیاندنی داواکاریی و هاوڵاتییان بە لایەنە پەیوەندیدارەکان و هەروەها ڕۆڵیان هەبووە لە گەیاندنی ئێش و ئازارەکانی گەلەکەمان.

ئاماژە بەوەش دەکات، لەم کات و ساتەشدا، داوادەکەم ڕۆژنامەنووسان و میدیاکاران بە ئیتیک و ئەتەکێتەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخی ئێستای عێراق و هەرێمی کوردستان بکەن و ترس و دڵەڕاوکێ لای هاوڵاتییان دروست نەکەن، لە کۆتایشدا دەڵێم درود بۆ گیانی پاکی هەموو ئەو ڕۆژنامەنووس و ڕاگەیاندکارانەی لە ژیاندا نەماون جێگەیان بەهەشت بێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دهۆك.. ژمارەیەك شۆفێر بەهۆی ناڕەزایی نیشاندان لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین دەستگیركران

ژمارەیەك شۆفێر لەسەر ڕێگای سەرەكی دهۆك خۆپیشاندانیان دژی زیادبوونی نرخی بەنزین ئەنجامدا، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە ژمارەیەكیان دەستگیركران.…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە رۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانەكان بەشێوەی ئێشكگر 24 كاتژمێر كراوەدەبن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە رۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانەكانی پارێزگای سلێمانی بەشێوەی ئێشكگر 24 كاتژمێر كراوەدەبن و…
Total
0
Share