ئیبراهیم بایش هەرای نایەوە و هەر زووش پەشیمان بووەوە

پاش ئەو چاوپێکەوتنەی لەگەڵ تیکتۆکچییەک ئەنجامیدا، یاریزانێکی هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق لە سەرجەم لێدوانەکانی پەشیمان بووە و وتی، “لێدوانەکانم ئاوەژوو کراونەتەوە”.

ئیبراهیم بایش، یاریزانی هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، لە ئێستادا ئەو ئەستێرەی دیاری عێراقە و چاوەکان لەسەر بەهەرکانیی ئەون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕاهێنەرە بیانییەکان تەنها چاویان لەسەر ئەستێرەکانی دەرەوەی وڵاتە و ئەوان تەنها بۆ خۆ دەرخستن پەیوەندی بە هەڵبژاردەی نیشتمانییەوە دەکەن و ئەوان لەسەر حیسابی یاریزانە ناوخۆییەکان دەردەکەون و ئەوان ئاستیان زۆرباش نییە.

لەبەرانبەر ئەم لێدوانانەی ئەو یاریزانە، بەشێکی زۆری شرۆڤەکاران و خودی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق بە عەدنان دەرجالیشەوە هەڵوێستی توندیان گرتووەتە بەرو بە بڕیارێکیش چاوپێکەوتنی یاریزانانی هەڵبژاردەکەیان تا دوای مۆندیال هەڵوەشاندووەتەوە و هەریاریزانێکیش چاوپێکەوتن بکات ڕاستەخۆ لە ڕیزی هەڵبژاردەکە دووردەخرێتەوە.

پاش ئەم بڕیارەش، ئیبراهیم بایش لە لێدوانەکانی پاشگەز بووە و ڕایگەیاند، بە هەڵە لێکدانەوە بۆ لێدوانەکانی کراوە و وتیشی، “ئێمە و یاریزانانی دەرەوەی عێراق وەک خێزانێکین”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share