بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ قـ.ـەیس خـ.ـەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسـ.ـائیبی ئـ.ـەهلی حـ.ـەق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و عێراق خرایەبەر باس و جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا کرایەوە.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پابەندبوون بە وادەی دەستووری بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بۆ خزمەتکردنی زیاتری خەڵک.