شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، هەینی لە چەند شوێنێکی هەرێمی کوردستان هەستی بە گەرمای بێزارکەر دەکرێت.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، ڕۆژی هەینی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، کەشوهەوا سەقامگیردەبێت و باران نابارێت، هاوڵاتییان دەتوانن بۆ سەیران کردن بچنە دەرەوە، بەگشتی کەشێکی بەهاری و تا ڕادەیەک گەرم دەبێت و پلەی گەرمی بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو پێنج پلە بەرزدەبێتەوە.
باسی لەوەشکرد، لە ناوچەکانی هەولێر، گەرمیان و کەرکوک هەست بە گەرمای بێزارکەر دەکرێت.