نرخی نەوتی خاو 95 دۆلار تێپەڕاند

بەهۆی ئاڵۆزبوونی گرژییەکان نێوان ئەمریکا و ئێران، نرخی نەوتی خاو بۆ سەروو 95 دۆلار بەرزبووەوە.

ئێستا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 95 دۆلار و 44 سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەیان پێوەدەکرێت.

شارەزایان، دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی ئێرانی لەلایەن ئەمریکاوە  لە گەرووی هورمز و نزیکبوونەوەی کاتی کۆتاییهاتنی ئاگربەست، بە هۆکاری سەرەکیی شۆکی بازاڕی وزەی جیهان دەزانن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەی هەرێم و عێراق لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت دواخرا

ئەو کۆبوونەوەیەی تایبەت بوو بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دواخرا. بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ئەو کۆبوونەوەیەی بڕیاربوو…
Total
0
Share