هەڵاوسان لە ئیتاڵیا بەرزترینی 40 ساڵی رابردووە

هەڵاوسانی ئابوری لە ئیتاڵیا گەیشتووەتە نزیكەی 12% و بەرزترینی 40 ساڵی رابردووی تۆماركردووە.

نووسینگەی ئاماری نیشتمانیی ئیتاڵیا رایگەیاند، لە مانگی تشرینی یەكەمدا رێژەی هەڵاوسان بۆ 11.9% بەرزبووەتەوە و هۆكارەكەی پەیوەستە بە بەرزبوونەوەی تێچووی وزە لە ئەوروپا.

هەڵاوسانەكەی ئیتاڵیا، بوارەكانی وزە و خۆراكی گرتووەتەوە و وزە بە رێژەی 73.2% بەرزبووەتەوە و نرخی خۆراكیش بە رێژەی 13.1% بەرزبووەتەوە، بەوەش ناجێگیری لە دۆخی ئابوریی وڵاتەكەدا هاتووەتە ئاراوە.

جگە لە ئیتاڵیا، بەریتانیا بە دۆخێكی ئابوریی ناجێگیردا گوزەردەكات و قەیرانی وزە و سووتەمەنی خۆرئاوای ئەوروپای گرتووەتەوە و ترس هەیە لەوەی بەهۆی جەنگی ئۆكرانیا و كەمبوونەوەی گەیشتنی غازی سروشتی لە خۆرهەڵاتی ئەوروپاوە، زستانی ئەمساڵ بە سەختی تێپەڕببێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بانكی ڕەشید ڕونكردەوە دەدات.. هاوسەرگیری دووەمجار نەك هێنانی ژنی دووەم

دوای كاردانەوەكانی ڕاگەیاندنی پێدانی پێشینەی هاوسەرگیری لەلایەن بانكێكی عێراقییەوە، بانكەكە ڕونكردەوەیەك بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، پێشینەكە بۆ ئەوانەیە لە…
Total
0
Share