قائیمقامی کفری: لەمەودوا دابەشکردنی غاز بەسەر ماڵاندا بە پێی کۆبوونی خۆراک دەبێت

قایمقامیەتی قەزای کفری ڕایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان دەکەن، لەمەودوا دابەشکردنی غاز بەسەر ماڵاندا بە پێی کۆبوونی خۆراک (فۆرمی بایەعی) دەبێت، هەر ماڵێکیش بوتڵێکی غاز وەردەگرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، هەر ماڵێکیش بوتڵێکی غاز وەردەگرێت و تا ماوەیەک غازی پێنادرێت تاوەکو هەموو ماڵەکانی دیکەی گەڕەکەکەیان غاز وەردەگرن. ئەمەش لە پێناو دابینکردنی بە شێوەیەکی یەکسان بۆ هەموو هاوڵاتییان.

ئاماژەی بەوەشداوە، پێویستە کۆبۆنی خۆراکەکە تازەبێت، واتا کۆبۆنی ساڵی (2020 / 2021) بێت، هەروەها کۆپیی ئەسڵی بێت و کۆپی (استنساخ) نەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share