بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان، ڕایگەیاند، تەنیا 5 مەتر و 25 سانتیمەتر ماوە بۆ ئەوەی بەنداوی دوکان سەرڕێژ بکات.
کۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان، ڕایگەیاند، ئەمساڵ بڕێکی باش باران باریوە و بەوهۆیەوە بەشێوەیەکی گشتی ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان ڕۆژانە 20 بۆ 25 سانتیمەتر زیاددەکات.
وتیشی، “ئێستا تەنیا 5 مەتر و 25 سانتیمەتر ماوە بۆ ئەوەی بەنداوی دوکان سەرڕێژ بکات، داهاتی ئاویش زۆرباشە”.