کەشناسێک: ئەمڕۆ ئەو تەرزە گەورانە دەبارێن کە لە زۆرێک لە ناوچەکانی چواردەورمان بارین

شارەزای بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، پێشبینیدەکرێت ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەک تەرزەی گەورە ببارێت.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، لەناو هەوایەکی زۆر شێدارداین، ئەمڕۆ یەکشەممە لە کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە، لە هەندێک لە ناوچەکانمان، هەمان ئەو تەرزە گەورانە دەبارێن کە لە ڕۆژانی ڕابردوو لە سوریا، ئەردەن و سعودییە بارین، ئەگەری زیاترە لە سنووری پارێزگای هەولێر ببارێن، هەروەها ڕەنگە ببێتە شوێنی سەرەکیی دروستبوونی بارستە هەورێکی سوپەرسێڵی گەورە، دووەم شوێن، سنووری ئیدارەی ڕاپەڕینە، ئەگەریش هەیە لە سنووری سلێمانی ببارێت، بەڵام ئەگەرەکە لاوازترە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژی دووشەممە هەمان ئەگەر لە هەندێک شوێنی دیکەدا هەیە، حاڵەتی ئەمجارە لە دۆخێکی گەرمتردایە، هەورەکان گەشەکردن و بەرزبوونەوەی ستونییان زیاترە وەک لە ئاسۆیی، ئەمەش دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی چڕییەکی زۆری باران و تەرزە لە ڕووبەرێکی کەمتر.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share