كەشناسیی هەرێم هاتنی شەپۆلێكی باران و بەفر ڕادەگەیەنێت

كەشناسیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، شەپۆلێکى باران و بەفربارین ڕوو لە ناوچە جیاجیاكان دەكات.

بەڕێوبەرایەتی گشتیی كەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی شوبات بڵاویكردەوە، ڕۆژى هەینى کاریگەرى یەکگرتنى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى سوور درێژدەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکەمان.

دەشڵێت، سەرەتا بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى بەشى ڕۆژهەڵاتى هەرێم و سنوورى پارێزگاى سلێمانى و سنوورى پارێزگاى کەرکوک و ئیدارەى گەرمیان بارانى مامناوەند دەبێت دواى زیادبوونى کاریگەرى ئەم شەپۆلە لە ئێوارەى ڕۆژى هەینى درێژدەبێتەوە بۆ سەر تەواوى ناوچە جیاجیاکانى هەرێم.

كەشناسیی هەرێم ئاشكراشیدەكات، ڕۆژى شەممە کاریگەرى ئەم شەپۆلە بەردەوامی دەبێ و ئاستى باران مامناوەند دەبێت هەندێ ناوچەى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى گەرمیان لێزمە بارانى دەبێت لەگەڵ هاتنى ئەم شەپۆلە لوتکە شاخە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان بەفربارین دەبێت و پلەکانى گەرما بەنزیکەیی (4-6 ) پلە نزم دەبێتەوە وە ئەگەرى هەورە تریشقە ش هەیە لەکاتى باران بارین.

بەپێی پێشبینییەكان ڕۆژى یەکشەممە کاریگەرى ئەو شەپۆلە بۆ سەر ناوچەكە کۆتایی دێت.

بابەتی پێشتر

فوئاد حسێن و هاوتا ئێرانییەكەی كۆبوونەوە

بابەتی دواتر

فراكسیۆنی یەكێتی: تادواسات لە هەوڵەكان بۆ دابینکردنی پشکی هەرێم بەردەوام دەبین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەیەك هەلی كار راگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی ژمارەیەك هەلی كار بۆ كارمەندی رۆژانە رادەگەیەنێت. بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/ رۆژهەڵات، ژماره‌یه‌ك هه‌لی كار…
Total
0
Share