قائیمقامیەتی سلێمانی: هیچ پسوڵەیەکی سەرپێچی لە چێشتخانەکاندا تۆمارنەکراوە

قائیمقامیەتی سلێمانی، ئاماری مانگی رابردووی لیژنە هاوبەشەکانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “هیچ پسوڵەیەکی سەرپێچی لە چێشتخانە و شوێنە گەشتیارییەکاندا تۆمارنەکراوە”.

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری کارو چالاکییەکانی بۆ مانگی ئازار بڵاوکردەوە کە تیایدا رایگەیاندووە، مانگی رابردوو لە چێشتخانە و شوێنە گەشتییارییەکاندا هیچ پسوڵەیەکی سەرپێچی تۆمارنەکراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت زیاتر لە حەوت هەزار سەردانیان بۆ دوکان و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان ئەنجامداوە، بەڵام به‌هۆی پایه‌ندبوونیان به‌مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستیی له‌ چێشتخانه‌‌ و شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كاندا هیچ پسوڵه‌یەکی سه‌رپێچی تۆمارنه‌كراوه‌.

ئاماژەی بەوەشدا، له‌مانگی رابردوودا ئاگاداری ئاراستەی 167 شوێن کراوەتەوە كه‌ پابه‌ندیی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن ببن، هه‌روه‌ها به‌هۆی چه‌ند باره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچی و پابه‌ندنه‌بوونیان بە به‌رێنماییه‌كانی كاركردنەوە، لە مانگی رابردوودا، لیژنه‌كان 18 شوێنیان داخستووە‌ و شه‌ش شوێنیشیان رووبه‌رووی دادگا کردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە خوێندنگەیەكی كچان لە شەقڵاوە مامۆستایەك بە شەق لە خوێندكارێك دەدات

لەیەكێك لە خوێندنگەكانی شەقڵاوە به‌ڕێوه‌به‌ری هۆڵێكی تاقیكردنه‌وەكانی‌ پۆلی 12ی ئاماده‌یی له‌به‌رچاوی خوێندكاره‌كانی تر شه‌قی له‌ خوێندكارێك داوه‌. دیار…
Total
0
Share