وتەبێژی یەکێتیی زانایان، ڕایگەیاند، ئەنجامدانی نوێژی هەینی لە دەشتودەر دروست نییە.
د. عەبدوڵا شێرکاوەیی، وتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، نابێت گرووپێک بۆ خۆیان لە دەشتودەر مەراسیمی نوێژی هەینی ڕێکبخەن، ئەو نوێژە بەتاڵە و دروست نییە.
وتیشی، یەکێک لە مەرجە سەرەکییەکانی نوێژی هەینی ئەوەیە کە دەبێت لە ئاوەدانی و ئەو مزگەوتانەدا بێت کە ڕەزامەندیی ڕەسمییان هەیە.