شرۆڤەکارێکی سیاسی: ساڵی 2024 پارتی سکاڵای کرد وتی چۆن دەبێت کوردێک پارێزگاری کەرکوک بێت؟

شرۆڤەکارێکی سیاسی ڕایدەگەیەنێت، ساڵی 2024، دوو کاندیدی دەرچووی پارتی بۆ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، سکاڵایان کرد و وتیان چۆن دەبێت کەرکوک پارێزگارێکی کوردی هەبێت؟

ئەو شرۆڤەکارە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، میدیاکانی پارتی خەریکی بازاڕگەرمین کە گوایە یەکێتی پۆستی پارێزگاری کەرکوکی فرۆشتووە، بەڵام شاخەوان عەبدوڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، حزبەکەی بەهیچ شێوەیەک قبوڵی ناکات بچێتە ژێر باری ڕێککەوتنەکەی هۆتێل ڕەشید و کۆمەڵێک ڕێککەوتن دژی بەرژەوەندیی خەڵكی کەرکوک بکات؛ ئەم دانپێدانانە، ئەو تەمومژەی ڕەواندەوە کە ئەندامانی پارتی دەیانەوێت بە خەڵکی بفرۆشنەوە.

وتیشی، سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکوک شتێک دەڵێن و ئاماژەکانیش لە هەولێر و پیرمامەوە، شتێکی دیکە دەڵێن، بۆیە ڕوون و ئاشکرایە کە پارتی دەیەوێت شکستە سیاسییەکانی لە کەرکوک بشارێتەوە.

ڕاشیگەیاند، قسەکەی شاخەوان عەبدوڵا، بەڵگەیە بۆ ئەوەی ئەم ڕێککەوتنە بریتی نییە لە گۆڕینەوەی پۆستی سەرۆککۆمار و پارێزگاری کەرکوک، بەڵکو هەر لە ساڵی 2024ـەوە ڕێککەوتنەکە کراوە، ئەوکاتەش، هەریەک لە حەسەن مەجید و شۆخان حەسیب، کە کاندیدی دەرچووی پارتی بوون بۆ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، سکاڵایان کرد و وتیان چۆن دەبێت کەرکوک پارێزگارێکی کوردی هەبێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share