لەتیف نێروەیی: پێشتر پارتی بە ڕێبوار تەهایان دەوت تەنیا کلێنس کۆدەکاتەوە ئێستا دەڵێن باشترین پارێزگارە

لەتیف نێروەیی ڕایدەگەیەنێت، پارتی ئەم سێ ڕۆژە میدیا و جەماوەرەکەی شەرمەزارکردووە.

لەتیف نێروەیی، بەرپرسی بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دیدارێکدا ڕایگەیاند، “پارتی لەسەر ئاستی سەرکردەکانیان دانپێدانانێکی مێژووییان کرد، ئەویش ئەوەبوو کە بۆ ماوەی دوو ساڵ دەیانوت ڕێبوار تەها هیچی پێناکرێت، نوێنەرایەتی کورد ناکات و تەنیا کلێنس کۆدەکاتەوە، بەڵام لەم سێ ڕۆژەدا شتەکەیان پێچەوانەکردوەتەوە، ئێستا دەڵێن باشترین پارێزگارە، خزمەتێکی زۆری کردووە و خۆشەویستی هەمووانە”.

وتیشی، “پێشتر پارتی دەیانوت پارێزگاربوونی ڕێبوار تەها ناشەرعییە، ئێستا دەڵێن نوێنەری گەلی کوردە، ئەوان ئەم سێ ڕۆژە میدیا و کادیرەکانی خۆیان شەرمەزارکردووە، تەنانەت سەریان لە جەماوەرەکەی خۆشیان شێواندووە، چونکە قسەکانی دوو ساڵی ڕابردووی خۆیان بەدرۆخستەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share