ئەمڕۆ لە سلێمانی و هەفتەی داهاتوو لە هەولێر لیستی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ئامادەدەکرێت.
یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی، ڕایگەیاند، سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی چوار کاراکراوە، 90%ی کارەکان تەواوبوون و لەلایەن گەنجینەکانەوە وردبینی بۆکراوە و پەسەندیش کراوە.
وتیشی، لەکۆی زیاتر لە 570 بەڕێوەبەرایەتی تەنیا 18یان کارەکانیان بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچە تەواونەکراون کە ئەمڕۆ پێنجشەممە کاری ئەوانیش تەواودەبێت.
هاوکات سەرچاوەیەک لە بایۆمەتریی هەولێر ڕایگەیاند، زۆرینەی کارەکانی لیستی مووچە تەواوکراون، بەڵام تەواوبوونی 100%ی دەکەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو.