کەشناسێک: ڕۆژی شەممە بارانێکی زۆر بەهێز دەبارێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی شەممە شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین ڕوو لە ناوچەکانمان دەکات و لافاوی زۆر دروستدەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ئاشکرایکرد، لە ئەنجامی کاریگەریی دوو نزمەپاڵەپەستۆ، لە ئێوارەی ڕۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو، شەپۆلێکی بەهێزی هەورەبروسکە و بارانی بەخوڕ سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و کاریگەرییەکانی بە بەهێزی و بە چەند قۆناغێک تا ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە بەردەوامدەبێت.

وتیشی، لە ماوەی ئاماژەپێکراودا، لە زۆرێک لە ناوچەکان بارانی زۆر بەهێز دەبارێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی تەرزە و دروستبوونی لافاوی زۆر و بەهێز لە هەندێک شوێندا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share