بۆچی نابێت پێش دەرزیی بەنج و نەشتەرگەری خواردن بخۆین؟

کاتێک کەسێک نەشتەرگەری بۆ دەکرێت، بە چەند کاتژمێرێک پێش ئەوە ڕێنمایی دەکرێت کە نابێت هیچ بخوات، هۆکاری ئەوە چییە؟ پرسیار لە پسپۆڕێکی خۆراک دەکەین.

لەشکر حەمید، پسپۆڕی خۆراک، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، هۆکاری ئەو بابەتە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە بەهۆی کاریگەریی بەنجەکەوە بۆریی هەناسە کاری خۆی وەکو پێویست ناکات ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی حاڵەتی ڕشانەوە ڕووبدات و ئەو خۆراکەی لە گەدەدایە دەچێتە ناو سییەکانەوە ئەوەش مەترسی لەسەر ژیانی کەسەکە دروستدەکات.

دەشڵێت، لەڕووی زانستییەوە پێویستە بۆ ماوەی چوار بۆ شەش کاتژمێر ئەو کەسەی بڕیارە نەشتەرگەری بۆ ئەنجامبدرێت هیچ خواردنێک نەخوات، جگە لە ئاو ئەویش هەر پێویستە چەند کاتژمێرێک پێش نەشتەرگەریی بخورێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم: رۆژی یەکشەممە مووچەی مانگی هەشت دەنێردرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆران دەخرێتەسەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی…
Total
0
Share