وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە: دەبێت 4ی ئایار تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 تەواوببن

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە، ڕایگەیاند، دەبێت 4ی ئایار تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 تەواوببن.

سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، پرۆگرامی خوێندنی پۆلی 12ی ئامادەیی کەم ناکرێتەوە و دەبێت تاوەکو 4ی ئایار تاقیکردنەوەکانی ئەو قۆناغە تەواوببن.

وتیشی، لە یەک دوو ڕۆژی داهاتوودا ساڵنامەی هەموارکراوی پۆلی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی ڕادەگەیەنین.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share