نزار ئامێدی، کاندیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕەسمی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە وەک سەرۆککۆماری نوێی عێراق دیاریکرا.
چەند زانیارییەک دەربارەی سەرۆککۆماری نوێی عێراق:
– ناوی تەواوی نزار محەمەد سەعیدە و لە ساڵی 1968 لە شارۆچکەی ئامێدی لەدایکبووە
– خێزاندارە و خاوەنی 4 منداڵە
– هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە بواری ئەندازیاری میکانیک لە زانکۆی موسڵ
– 2022 تاوەکو 2024 وەزیری ژینگەی عێراق بووە
– ماوەی 17 ساڵ ڕاوێژکاری سەرۆککۆمار بووە
– لە ساڵی 1993 تاوەکو 2003، لە نووسینگەی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کاری کردووە
– ڕۆژی 11ی نیسانی 2026 بە ڕەسمی بە سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرا