بەهۆی کەمبوونەوەی یەدەگی ئەمریکا نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت، ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی شوبات بەرزبووەوە بەجۆرێک بەرزترین ئاستی تۆمارکردووە لە لە ماوەی نزیکەی ساڵێکدا، ئەمەش بەهۆی کەمبوونەوەی یەدەگی نەوتی ئەمریکا بەشێوەیەکی پێشبینی نەکراو.

بازاڕی نەوتی جیهانی بوژانەوەی بەخۆیەوە بینی لەدوای ئەوەی دیموکراتەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا هەنگاوەکانی یەکەمی پلانی هاوکارریی داراییان بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستپێکرد کە جۆ بایدن بەبڕی 1.9 تریلیۆن دۆلار پێشنیازیکردبوو.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەبڕی 26 سەنت و ڕێژەی %0.5 بەرزبووەوە و نرخەکەی گەیشتە 57.72 دۆلار.

هەروەها نەوتی خاوی تەکساس بەبڕی 24 سەنت و ڕێژەی %0.4 بەرزبووەوە و نرخەکەی گەیشتە 55.26 دۆلار.

شارەزایانی ئابوری جیهانی باس لەوەدەکەن دواین بڕیاری ئۆپیک+ بۆ بەردەوام بوون لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت یەکێکە لە پاڵنەرەکانی بوژانەوەی بازاڕی نەوت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەتەوە یەكگرتووەكان دەربارەی كۆتاییهێنان بە برسێتی لە جیهاندا وەڵامی مەسك دەداتەوە

ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان وەڵامی ئیلۆن مەسك-ی ملیاردێری دایەوە دەربارەی ئالنگاریی تایبەت بە بەخشینی 6 ملیار دۆلار لەبەرامبەر كۆتاییهێنان…
Total
0
Share