دابەشکردنی سەبەتەی دووەمی خۆراک دەستیپێکردووە

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی، ڕایگەیاند، دابەشکردنی سەبەتەی دووەمی خۆراک دەستیپێکردووە.

کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، دەستمان بە دابەشکردنی سەبەتەی دووەمی ئەمساڵی خۆراک کردووە و پرۆسەکە ماوەی 20 ڕۆژ دەخایەنێت.
وتیشی، سنووری جوگرافیای سلێمانی زۆر فراوانە لە قەڵادزێ و ڕانیە تاوەکو سموود، هەروەها لە قەرەهەنجیرەوە تاوەکو باشماخ دەگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەبەتەی دووەم ماددە سەرەکییەکانی وەک برنج، شەکر، ڕۆن، لەتکەنۆک و دۆشاوی تێدایە و هیچ ماددەیەکی دیکە زیاد نەکراوە، بەهەمان میکانیزمی پێشوو بڕی هەزار و 500 دینار بۆ خۆراکی هەر کەسێک لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕینەوە بۆ هاوڵاتییان

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین، هاوڵاتییانی ئیدارەی راپەڕین ئاگاداردەكاتەوە لە هەڵمەتێك بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارانی دۆزینەوەی شوێنەوار لە سنوورەكە. لە راگەیەندراوێكدا…
Total
0
Share