نرخی زێڕ بازێکی گەورەی دا

نرخی زێڕ بازێکی گەورەی دا و لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 دۆلار چووە سەر نرخی یەک ئۆنسە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی یەک ئۆنسە زێر بە چوار هەزار و 212 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، لە کاتێکدا دوێنێ چوارشەممە بە کەمتر لە چوار هەزار و 110 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆبوونەوەی بانکی ناوەندیی ئەمریکا و پێشبینییەکان بۆ دابەزینی بەهای سوودەکانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كێڵگە پەلەوەرییەكان كارگەكانی عەلەف بە هۆكاری زیان لە كەرتەكەیان ناودەبات

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان دەڵێت، سەرەڕای هەرزانبوونی هەموو ئەو پێداویستییانەی لە دروستکردنی عەلەفدا بەکاردێت، بەڵام خاوەن کارگەکانی عەلەف…
Total
0
Share